کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌نجاویه‌كه‌مین حه‌فته‌ی كارزای نا بۆ ئێعدام له‌ زیندانه‌كانی ئێران

په‌نجاویه‌كه‌مین حه‌فته‌ی كارزای نا بۆ ئێعدام له‌ زیندانه‌كانی ئێران

به‌ په‌یوه‌ست بوونی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ به‌ندیخانه‌كانی عادل ئابادی شیراز، بۆرازجان و جۆوه‌ین، ڕێژه‌ی ئه‌و زیندانانه‌ی په‌یوه‌ست به‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام بوون گه‌یشتووه‌ته‌ ٣٤ به‌ندیخانه و ئه‌و كارزاره‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ په‌ره‌ ده‌ستێنێت.

به‌ندكراوانی به‌شدار له‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایانگه‌یاند: قه‌یرانه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كۆماری ئیسلانی قووڵتر بووه‌ و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی ئێعدامی به‌ندكراوانه‌وه‌ كۆمه‌ڵگا چاوترسێن بكات. هاوكات ناڕه‌زایه‌تی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌ره‌ ده‌ستێنێت و له‌ داهاتوویه‌كی نزیك دا شاهیدی گه‌وره‌ترین شۆڕشی ئازادیخوازانه له‌ ئێران ده‌بین. كۆماری ئیسلامی له‌ سێشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه‌‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ ١٧ كه‌سی له‌ سێداره‌ داوه‌ و له‌ سه‌ره‌تای مانگی به‌فرانباره‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ ١٠٢ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا ئێعدام كراون. به‌ندكراوانی مانگرتوو له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی، مێهدی حه‌سه‌نی، بێهرووز ئێحسانی و موجاهد كوركوریان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری په‌یوه‌ست بوونی هه‌موو كۆمه‌ڵگا به‌و كارزاره‌ بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام بوون.