سه‌دیقی وه‌سمه‌قی ئیسلام ناس و نه‌سرین ستووده چالاكی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا خوازیاری وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م ژنانی وه‌رزشوان بوون.
ئه‌و دوو چالاكه سیاسییه له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاند: گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی دیمۆكراتیك و حاكم بوونی خه‌ڵك به‌سه‌ر چاره‌نووسیان پێویستی به كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌هێز هه‌یه تاكوو بتوانن داخوازییه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. دانانی ئاسته‌نگی بۆ كچانی وه‌رزشوان له ڕێگه‌ی یاسای عیفاف و حیجاب و جیاوازی دانان له نێوان پیاوان و ژنانی وه‌رزشوان، زیانێكی گه‌وره‌ی مادی و مه‌عنه‌وی به كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ینێت. به‌شێكی زۆر له كچان به‌هۆی حیجابی زۆره‌ملێ وه‌ڵات به‌جێ ده‌هێڵن، ئێمه خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای حیجابی ئیجبارین و ڕایده‌گه‌ینین كه كۆمه‌ڵگا ده‌توانێت له‌و بواره دا ڕۆڵێكی كاریگه‌ر ببینێت و داوا له پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب ده‌كه‌ین پشتیوانی له ژنانی وه‌رزشوان بكه‌ن و له ئاست ئه‌و زۆڵمه‌ی له حه‌ق ژنان ده‌كرێت بێده‌نگ نه‌مێنن. هه‌روه‌ها داوا له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كه‌ین به دانانی یاسای گونجاو به‌ر به دانانی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ژنانی وه‌رزشوانی ئێرانی بگرن.