کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی ڕزگار مه‌ولوودی و كامیار ئیزه‌دی له‌ كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی ورمێ

ئازادی ڕزگار مه‌ولوودی و كامیار ئیزه‌دی له‌ كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی

ڕزگار مه‌ولوودی و كامیار ئیزه‌دی، دوو مێرمنداڵی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی مهاباد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی به‌فرانبار به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی شاری ورمێ ئازاد كران.

ڕۆژی ١١ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، ڕزگار مه‌ولوودی و كامیار ئیزه‌دی به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ له‌ شاری مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزران. ئه‌و دوو مێرمنداڵه‌ پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ بۆ كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی ورمێ گوازرانه‌وه‌ و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كران.