کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ كووت عه‌بدۆڵڵای خووزستان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ كووت عه‌بدۆڵڵای خووزستان 4

كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری كووت عه‌بدۆڵڵای خووزستان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی به‌فرانبار، بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی كرێكاران، ماوه‌ی دوو مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و خاوه‌نكار له‌ پێدانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خۆ ده‌بوێرێت. كرێكارنی ناڕازی هه‌روه‌ها داوایان كرد مه‌زایاكانیان زیاد و پاداش و ئیزافه‌كارییه‌كان په‌رداخت بكرێت. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست له‌ دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین و به‌هۆی تازه‌ نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ بیمه‌كانیان ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.