کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌یوه‌ستبوونی زیندانیانی سیاسی بۆرازجان به‌ كارزاری نا بۆ ئێعدام

په‌یوه‌ستبوونی زیندانیانی سیاسی بۆرازجان به‌ كارزاری نا بۆ ئێعدام

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی به‌فرانبار، به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی بۆرازجان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به‌ كارزای سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند.

به‌ په‌یوه‌ست بوونی به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی بۆرازجان به‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام، ڕێژه‌ی ئه‌و به‌ندیخانانه‌ی په‌یوه‌ست به‌و كارزاره‌ بوون گه‌یشتووه‌ته‌ ٣٤ زیندان. زیندانیانی سیاسی له‌ به‌یاننامه‌كه‌یان دا وتیان: له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئێعدامی به‌رده‌وامی به‌ندكراوان هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی له‌ زیندانه‌كانی دیكه‌ی ئێران سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك له‌ خواردن مان ده‌گرن.