به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان، خاوه‌نكاری چینی مه‌عده‌نی زێڕی وه‌رزه‌قان ده‌یان كرێكاری له سه‌ر كار ده‌كردووه.
به وته‌ی كرێكاران، خاونكاری چینی شیركه‌ت ٥٠ بۆ ٦٠ كرێكاری به ٨ بۆ ١٠ ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه به بیانووی به‌دواداچوون بۆ داخوازییه‌كانیان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. ده‌ركردنی ئه‌و كرێكارانه له حاڵێكدایه كه مه‌عده‌نی زێڕی وه‌رزه‌قان ١٧٥ هه‌زار تۆن زه‌رفیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی زێڕی هه‌یه، به‌ڵام دانیشتووانی ناوچه‌ی وه‌رزقان له داهاته‌كه‌ی هیچ سوودێكیان نه‌بینیوه.