کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كاردانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی كوردستان به‌رانبه‌ر به‌ حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی

كاردانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی كوردستان به‌رانبه‌ر به‌ حوكمی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی به‌فرانباری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی كوردستان له‌ چه‌ندین په‌یامی ویدیۆیی دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بوون.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، دایكی په‌یمان منبه‌ری، دایكی حه‌بیبۆڵڵا فه‌تحی له‌ دیوانده‌ره‌، بنه‌ماڵه‌ی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی، باوكی شاهۆ به‌همه‌نی و باوكی سارینا ساعدی له‌ شاری سنه‌، له‌ چه‌ند په‌یامی جیاجیادا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی به‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بوون و پشتیوانی خۆیان له‌ به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگه‌یاند. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دایكی هه‌میشه زیندوو ژینا ئه‌مینی له‌ ستۆرییه‌كی ئینستاگرامی دا وێنه‌ی په‌خشان عه‌زیزی دانا و نووسی: جیا له‌ هه‌ر بیر و بۆچوونێك، ئێعدام حوكمێكی نامرۆڤانه‌یه‌ و پاڵپشتی له‌ حه‌قی حه‌یات، پاڵپشتی له‌ ئینسانیه‌ته