پۆلیسی توركیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، ههڵیكووتایه سه‌ر ماڵی شارومه‌ندان له جووله‌مێرگ و ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به وته‌ی میدیاكانی باكووری كوردستان، پۆلیسی توركیا به فه‌رمانی دادستان هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ماڵی دانیشتووانی شاری جووله‌مێرگ و ده‌یان كه‌سیان به تۆمه‌تی ته‌بلیع بۆ گرووپی تیرۆریستی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كردووه.