کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌یاننامه‌ی كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی به‌ندكراو

به‌یاننامه‌ی كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی

سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی به‌فرانبار له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئیبراهیم مه‌ده‌دی، داوود ڕه‌زه‌وی، ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی و ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد بوون.

سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی دا به‌ندكران و بێبه‌شكردنی چالاكانی كرێكاری له‌ ده‌رمانی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و ڕایگه‌یاند: ڕاگرتنی داوود ڕه‌زه‌وی، ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی، ئیبراهیم مه‌ده‌دی و ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد له‌ زیندان هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه‌ و ئه‌بێ به‌ زووترین كات ئازاد بكرێن.