کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی له‌ ئاست بانگهێشتی شارومه‌ندانی كورد

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی له‌ ئاست بانگهێشتی شارومه‌ندانی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی، سیاسی و مافی مرۆڤ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوو له‌ ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست بانگگرانی ٥٨ شارومه‌ندی به‌شدار له‌ زه‌ماوه‌ندێكی شاری بۆكان به‌ بیانووی پۆشینی جلی كوردی ده‌ربڕی.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی به‌فرانبار، ٥٨ شارومه‌ندی كوردی به‌شدار له‌ زه‌ماوه‌ندێكی شاری بۆكان به‌ بیانووی پۆشینی جلی كوردی بانگهێشتی دادگای ئینقلاب كران. ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی، سیاسی و مافی مرۆڤ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بانگكرانی ئه‌و هاووڵاتیانه‌یان به‌ كارێكی نایاسایی ناو برد و ڕایانگه‌یاند: به‌ كام عه‌قڵیه‌ت و مه‌نتقێكه‌وه‌ دوور له‌ چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خه‌ڵكانێك ئه‌ده‌ن كه‌ ته‌نیا تاوانیان به‌شداری كردن له‌ زه‌ماوه‌ند به‌ جلی ڕه‌سه‌نی خۆیان و ده‌ربڕینی شایی بووه‌؟..