کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌فشین حسێن په‌ناهی له‌ شاری سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌فشین حسێن په‌ناهی له‌ شاری سنه‌ 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی به‌فرانبار، ئه‌فشین حسێن په‌ناهی برای هه‌میشه زیندوو ڕامین حسێن په‌ناهی به‌ندكراوی سیاسی ئێعدامكراو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر شوێنی كاری ئه‌فشین حسێن په‌ناهی و ناوبراویان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. به‌دوای ڕفاندنی ئه‌فشین هێزه‌كانی حكوومه‌ت هێرشیان برووده‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كانیان تێك داوه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردووش دا ئه‌و هاووڵاتیه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه‌ بانگهێشت كرابوو.  ناوبراو له‌ مانگی گوڵانی ١٤٠١ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌عیدی به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو. ئه‌فشین حسێن په‌ناهی له‌ ساڵی ٩٩ی هه‌تاویش پاش سێ ساڵ زیندان كه‌وتبووه‌ به‌ر لێبوردنی گشتی و له‌ زیندان ئازاد كرابوو.