ماڵدزراوانی شیركه‌تی عه‌زیم خودڕه‌و، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار، له ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی سه‌رمایه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی پاره‌یان بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل په‌رداخت كردووه به‌ڵام ئێستا نه ئۆتۆمبێلیان ڕاده‌ست ده‌كه‌ن و نه پاره‌كانیان دیاره. یه‌كێك له ناڕازیان له‌و باره‌وه وتی: له ساڵی ٩٧ نرخی دۆلار پێنج هه‌زار تمه‌ن بووه، به‌ڵام ئێستا نرخی هه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی ٨٠ هه‌زار تمه‌نه و به‌های ئه‌و بڕه پاره‌ی له شیركه‌تی عه‌زیم خودڕه‌و خه‌وانوویانه ٩٧ له سه‌د كه‌می كردووه.