کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و 51

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی به‌فرانبار، خانه‌نشینكراوانی موخابرارت له‌ شاره‌كانی سنه‌، كرماشان، بیجاڕ، ورمێ، ئیلام، تاران، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، ڕه‌شت، شاری كورد، خۆڕه‌م ئاوا، ئه‌راك و شیراز دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

دووشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام تا به‌ ئه‌مڕۆ هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌رنجی به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌. خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیای پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.