کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی گه‌نجێكی خه‌ڵكی قه‌سری شیرین به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

كوژرانی گه‌نجێكی خه‌ڵكی قه‌سری شیرین به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی به‌فرانبار، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌ڵیانكووتایه‌ سه‌ر بازاڕچه‌ی مه‌رزی په‌روێزخان و گه‌نجێكیان به‌ ناوی “محه‌ممه‌د عه‌زیزی” به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ كوشت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌فته‌ی ڕابردوو، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم جارێك هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “محه‌ممه‌د عه‌زیزی”یان له‌ بازاڕچه‌ی مه‌رزی دابوو، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئه‌و گه‌نجه و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كردووه‌ و كوشتوویانه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌ ترسی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك، نه‌خۆشخانه‌ی قه‌سری شیرینیان گه‌مارۆ داوه‌ و جگه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌د ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ كه‌س چاوی به‌ ته‌رمه‌كه‌ی بكه‌وێت.