کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی بۆكان و سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی بۆكان و سنه‌ 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی به‌فرانباری ١٤٠٣، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه‌ و بۆكان به‌ ناوه‌كانی سووسه‌ن ڕازانی و كاوه‌ ئۆستۆوار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سووسه‌ن ڕازانی چالاكی مافی ژنان و ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانی چلچه‌مه‌ی سنه‌ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی فه‌راجاوه‌ بانگهێشت و پاش چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه‌ ئازاد كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی عه‌باس ئاوای بۆكان به‌ ناوی كاوه‌ ئۆستۆوار له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌. پێشتریش دوو هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی بۆكان به‌ ناوه‌كانی سۆران ئه‌رشه‌د و هێمن به‌هرامی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.