شه‌وی دووشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك چوونه قوناغی هێرش بردن و توانیان بچنه ناو شاری منبج و به‌ره‌و شاری سه‌ریكانی پێشڕه‌وی بكه‌ن.
ڕۆژی ڕابردوو، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ناوچه‌ی دژه فڕینی به‌سه‌ر باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكووری سووریه ڕاگه‌یاند و هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك هێرشیان كرده سه‌ر تیرۆریستانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا و پاش شه‌ڕ و پێكدادانی قورس چوونه ناو شاری منبج و هێشتا شه‌ڕ به‌رده‌وامه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆماندۆكانی سووریای دیمۆكراتیك چه‌ند ئاواییان له ده‌ورووبه‌ری سه‌ریكانی ڕزگار كرد و به‌شێك له تیرۆریستان هه‌ڵهاتوون و تۆپخانه‌كانی توركیا ده‌ورووبه‌ری ته‌ل ته‌مه‌ر بۆردوومان ده‌كه‌ن.