کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردنی منداڵێكی كاری كورد له‌ خۆراسانی شومالی

گیانبه‌ختكردنی منداڵێكی كاری كورد له‌ خۆراسانی شومالی 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، منداڵێكی كاری كورد له‌ پارێزگای خۆراسانی شومالی به‌ ناوی ڕه‌زا، به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕه‌زا پاش جیابوونه‌وه‌ی دایك و باوكی له‌ ماڵ چووه‌ته‌ ده‌ر و ده‌ستی به‌ كاری كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی كارتۆن و ئاسنی نێو زبڵدانه‌كانی كردووه‌. ئه‌و منداڵی كاره‌ به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رپه‌نا و سه‌رمابردوویی گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌دوای خۆی دا هێناوه‌.