ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٣، به‌هۆی تۆپبارانی گونده‌واره‌كانی ده‌ورووبه‌ری كۆبانی دایكێك و منداڵه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، تۆپخانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك گوندی جه‌عده‌یان له باشووری كۆبانی به چڕی بۆردوومان كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ و دایكه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه. له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج هاووڵاتی مه‌ده‌نی دیكه‌ش به‌هۆی هێرشی په‌هبادی ئه‌رته‌شی توركیا له ده‌ورووبه‌ری كۆبانی گیانیان به‌خت كردبوو.