شه‌وی یه‌لدا بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌زا ڕه‌سایی، به‌ندكراوی سیاسی ئێعدامكراو له زیندانی كرماشان، له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
دایكی ڕه‌زا ڕه‌سایی له په‌یامێكی ویدیۆیی دا وتی: كوڕه شیرینه‌كه‌م، ڕه‌زا گیان، خه‌می نه‌بوونت چیرۆكی هه‌زار و یه‌ك شه‌وی یه‌لدای دایكانی دادخوازه و كۆتایی نایێت، من ئه‌مساڵ و له‌م شه‌و چله‌ی زستانه دا له ته‌نیشت كێلی قه‌بره‌كه‌ت داده‌نیشم، به‌ڵكوو تۆزێك ئێش و ئازارم ساڕ‌ێژ بێت. دڵینام كه ده‌نگی ئازادیخوازی و مافخوازی ڕه‌زا و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی قه‌د ناكوژێته‌وه.