کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی شاخه‌وانانی شاری سنه‌ له‌ ئاست داگیركردنی كوچكه‌ ڕه‌ش

ناڕه‌زایه‌تی شاخه‌وانانی شاری سنه‌ له‌ ئاست داگیركردنی كوچكه‌ ڕه‌ش

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له‌ شاخه‌وانانی شاری سنه‌ به‌سه‌ر چیای كوچكه‌ ڕه‌ش دا هه‌ڵكشان و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست داگیركردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ نیشان دا.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانی چلچه‌مه‌ به‌ هه‌ڵكشان به‌سه‌ر چیای كوچكه‌ ڕه‌ش و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، دروشمی “نا بۆ زه‌مینخواری و نا بۆ سه‌ره‌ڕۆیی سه‌رمایه‌دار”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌.