له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو شارومه‌ند به ناوه‌كانی مه‌جید وه‌زیفه‌دان و محه‌ممه‌د زار‌ع زاده له هێرشی هێزه ئینتزامییه‌كان بۆ سه‌ر گوندی ده‌وڵه‌ت ئابادی مه‌شهه‌د كوژراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌ئموورانی ده‌وڵه‌ت بۆ بڕینی ئاوی گوندنشینان هاتوون و له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانی دانیشتووانی گوندی ده‌وڵه‌ت ئاباد به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم بێ به‌زه‌یانه ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو ناڕازی به ناوه‌كانی مه‌جید وه‌زیفه‌دان و محه‌ممه‌د زار‌ع زاده گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ند كه‌سی دیكه بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌موو دووربینه‌كانی نێو ده‌وڵه‌ت ئابادیان كۆكردووه‌ته‌وه و له كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی دا هه‌موو وێنه و ویدیۆی نێو موبایلی شارومه‌ندانیان سڕیوه‌ته‌وه.