کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای قورس به‌ سه‌ر به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكان له‌ زیندانی ورمێ

ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای قورس به‌ سه‌ر به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكان

به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكان به‌ ناوی “ڕزگار به‌یگ زاده‌ی بابامیری” پاش دوو ساڵ بیلاتكلیف له‌ زیندانی ورمێ دا ماوه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سزای قورس به‌سه‌ری دا بسه‌پێنن.

ڕزگار به‌یگ زاده‌ی بابامیری، ڕۆژی ٢٧ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ له‌ شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ بۆ ماوه‌ی چوار مانگ له‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ “قاچاخی ئامێری ماهواری ستارلینك” و “هاوكاری له‌ كوشتنی كه‌سێك به‌ ناوی محه‌ممه‌دعه‌لی محه‌ممه‌دی” تۆمه‌تبار كراوه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای قورس به‌سه‌ری دا بسه‌پێنێت.