کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ پاڵاوگه‌ی فه‌جری جه‌م له‌ بووشێهر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ پاڵاوگه‌ی فه‌جری جه‌م له‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كرێكارانی ئه‌ركان سالس شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌ی فه‌جری جه‌می بووشێهر بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی په‌یمانكار و جیاوازی بوون.