كرێكارانی دوخانیاتی ئێران ڕایانگه‌یاندووه كه به بۆنه‌ی بڕانی پاداش و مه‌زایای كرێكارانی ئه‌و كۆمه‌ڵه سه‌نعه‌تیه، له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تیدا ده‌ژین.
كرێكارانی دوخانیاتی ئێران بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ستیان دواخراوه و به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌شێكی زۆر له پاداش و مه‌زایاكانیان بڕیوه. به وته‌ی كرێكاران، ئاستی وه‌به‌رهێنان دابه‌زیوه و خاوه‌نكار به بیانووی دابه‌زینی داهاتی شیركه‌ت، ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكارانی كه‌م كردووه و ئه‌و ڕێژه كه‌مه‌ش له كاتی خۆی دا په‌رداخت ناكات. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم بایه‌خیان پێ ناده‌ن.
