حوكمی ٦ ساڵ زیندانی “ئاتنا فه‌ره‌قدانی” چالاكی مه‌ده‌نی و كارتۆنیست، له‌لایه‌ن داداگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران بۆ ٨ مانگ كه‌م كراوه و یه‌ك ساڵ زیندان به‌سه‌ر “سه‌ید مهدی كه‌ریمی فارسی”، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری دا سه‌پاوه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “ئاتنا فه‌ره‌قدانی” له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه دا، له تۆمه‌تی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام”، بێ‌تاوان ناسراوه و به بیانووی كێشانی كاریكاتۆرێك سه‌باره‌ت به كێشه‌ی “جیاوازی چینایه‌تی”، به ٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دادگای ئینقلابی تاران، سه‌ید مێهدی كه‌ریمی فارسی، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه.