له ڕۆژانی ڕابردوودا، “محه‌ممه‌د ئه‌مین مه‌هده‌وی شایسته” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كراوه.
محه‌ممه‌د ئه‌مین مه‌هده‌وی شایسته، له پاییزی ساڵی ١٤٠٢ دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه، ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژ به خۆی كرا. له ڕۆژانی ڕابردوو، دادگای ئینقلابی تاران ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌ی به تۆمه‌ته‌كانی “تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات”، “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” و “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” به ئێعدام مه‌حكووم كردووه.