دادگای ئینقلابی سمنان، شارومه‌ندێكی به‌هایی به ناوی “ئه‌نیسا فه‌نائیان”ی به هه‌شت ساڵ زیندان مه‌حكووم كرد.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی سه‌رماوه‌ز، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی سمنان له ڕاگه‌یێندراوێك دا ئه‌نیسا فهنائیانی به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی وڵات و ته‌بلیغ دژی نیزام” به هه‌شت ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه. ناوبراو مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر و مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢ به ١٦ ساڵ زیندان سزا درا، به‌ڵام له ڕۆژانی ڕابردوودا، حكمهكهی بۆ هه‌شت ساڵ كه‌م كراوه‌ته‌وه.
