ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی سه‌رماوه‌ز، به‌ندكراوانی سیاسی ژن له به‌ندی زیندانیانی سیاسی به‌ندیخانه‌ی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د له ناڕه‌زایه‌تی به بێبه‌شكران له مافه سه‌ره‌تایه‌كانیان مانیان له خواردن گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسانی زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگیان بۆ به‌ندكراوان درووست كردووه. به هۆی به‌ستنی درگای به‌ندی شه‌ش، زیندانیان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانخانه، فڕۆشگا، ئاشپه‌زخانه، ساڵۆنی وه‌رزشی و كارگه‌كانی په‌روه‌رده بێبه‌ش كراون. ڕۆژی ڕابردوو، به‌ندكراوانی ژن له ناڕه‌زایه‌تی به‌و ئاسته‌نگیانه‌ی به‌رپرسانی زیندان بۆیان درووستیان كردووه مانیان له خواردن گرت.