ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شاری دێولان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ناوچه‌ی له‌یلاخ له دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی شادمان ئه‌حمه‌دی له شۆڕشی ژینا، له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسیمه مه‌زاری شادمان ئه‌حمه‌دی و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادیان گوڵباران كردووه و وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه. به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشم بۆ جارێكی دیكه یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی خۆیان دووپات كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند: تا سه‌ركه‌وتن ناسره‌ون.