ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، پێنج كرێكار له شاره‌كانی شنۆ، سمنان و ئه‌لیگوده‌رز به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتن و به‌وهۆیه‌وه سێ كرێكار گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر كرێكارێكی خه‌ڵكی شنۆ به ناوی “ڕه‌شید حه‌سه‌ن قیت” له كاتی كاركردن دا له به‌رزایی به‌ربووه‌ته خواره‌وه و ڕۆژی سێشه‌ممه به‌هۆی قورسی برینه‌كانی له نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ گیانی له‌ده‌ست داوه. له ڕووداوی دووهه‌م دا، سێ كرێكاری شاغڵ له كارخانه‌ی فولادی سورخه‌ی سمنان به‌هۆی به‌ركه‌وتنی جه‌سته‌یان له‌گه‌ڵ ئاسنی تواو به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران، به‌ڵام یه‌كێكیان به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه. له ڕووداوی سێهه‌م دا جووتیارێكی خه‌ڵكی ئه‌لیگوده‌رز له كاتی كۆكردنه‌وه‌ی چۆنده‌ر كه‌وتووه‌ته نێو ئامێرێكی كه‌شاوه‌رزی و گیانی له‌ده‌ست داوه.