کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ ئه‌هواز

درێژه‌ی مانگرتنی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ ئه‌هواز 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی چه‌ند نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هواز بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

په‌ره‌ستارانی ئه‌هوازی هاوشێوه‌ی هاوكاره‌كانیان له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ، ڕێگری له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و په‌رداختی كارانه‌ و ئیزافه‌كاری بوون.