كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاده‌ستكردنی شیركه‌ت به ده‌وڵه‌ت بوون.
ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی حه‌وت ته‌په پاش سێ ساڵ و به‌دوای قسه‌كانی سه‌رۆكی مه‌جلیسی ڕژیم كه وتبووی، له كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی (مالكییه‌تی خسووسی) شیركه‌ت هه‌ڵه‌یان كردووه، هه‌روه‌ها پاش دانانی ژنێك به ناوی “عالیپوور” وه‌كوو سه‌رۆكی ڕێكخراوی خسووسی سازی، كه یه‌كێك له تاوانبارانی په‌روه‌نده‌ی فرۆشتنی ئه‌و ناوه‌نده سهنعهتیهیه، ده‌ستی پێكردووه و كرێكاران داوای گه‌ڕانه‌وه شیركه‌ت به به‌شی ده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن.