ڕۆژی هه‌ینی ٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، دوو برای سووختبه‌ری خه‌ڵكی میرجاوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ناسناوی ئه‌و دوو برا به‌لووچه بریتیه له: “یوونس ڕیگی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و “عادڵ ڕیگی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ. به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به بێ هۆكار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و دوو سووختبه‌ره و هه‌ر دووكیانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.