به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی له بازاڕه‌كانی تاران دا به ٧١ هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه و كارناسانی سیاسی سه‌باره‌ت به داڕمانی ئابووری هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت داوه.
به وته‌ی كارناسانی سیاسی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی دۆلار بۆ هێرشی گرووپه تیرۆریستیه‌كانی سه‌ر به توركیا بۆ سه‌ر شاری حه‌له‌ب، كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی پله‌به‌رزی سپای پاسداران و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ڕژیمی ئه‌سه‌د و كۆماری ئیسلامی ئه‌گڕێته‌وه. هاوكات دانووستانی نوێنه‌رانی ڕژیم له‌گه‌ڵ ئاڵمان، به‌ریتانیا و فه‌ڕانسه بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی بێ ئاكام بووه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی دۆلار داناوه.