کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی ٨ به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

له‌سێداره‌دانی ٨ به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران 3 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی ٨ به‌ندكراوی به‌لووچ به‌ تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانه‌كانی قزلحه‌سار، شیراز، ته‌ورێز و ڕه‌شت به‌ڕێوه‌ چووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ناسناوی شه‌ش كه‌س له‌ به‌ندكراوی ئێعدام كراوان كه‌ یه‌كێكیان له‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی ته‌مه‌نی ١٧ ساڵ بووه‌‌ بریتیه‌ له‌: ڕه‌زا شیرزهی، حامد پاكدل، ڕه‌زا شه‌هبازی خه‌لاری، نیزامه‌دین نوورحه‌ق، عه‌لی ته‌ركش به‌ند و موته‌زا پاشایی.