به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، زیاتر له ٢٠ به‌ندكراوی سیاسی ژن له زیندانی ئێڤین له‌لایه‌ن شۆرای ئینزیباتی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه له مافی په‌یوه‌ندی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌س و كاریان بێبه‌ش كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، شۆرای ئینزیباتی زیندانی ئێڤین ئه‌و ٢٠ به‌ندكراوه‌ی به بیانووی تێكدانی نه‌زمی زیندان بۆ سێهه‌مین جار له په‌یوه‌ندی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌س و كاریان بێبه‌ش كردووه. پێشتر به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین هاوكات له‌گه‌ڵ پێنجه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، دژ به كۆماری ئیسلامی و خامنه‌یی دروشمیان وتبوو، به‌و بۆنه‌وه گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان هێرشی كرده سه‌ر به‌ندكراوان و چه‌ند كه‌س بریندار و ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كران.