سێ به‌ندكراوی مه‌حكووم به بڕینه‌وه‌ی په‌نجه به ناوه‌كانی “هادی ڕۆسته‌می”، “مێهدی شاهیوه‌ند” و “مێهدی شه‌ره‌فیان” له نامه‌یێك دا داویان له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كانیان بگرن.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، سه‌رۆكی لقی ٨ی ئیجرای ئه‌حكامی دادگوسته‌ری ورمێ به “هادی ڕۆسته‌می”، “مێهدی شه‌ره‌فیان” و “مێهدی شاهیوه‌ند”ی وتووه كه له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوودا حوكمی بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی هه‌ر سێكیان به تۆمه‌تی دزی كردن جێبه‌جێ ده‌كرێت. به‌و بۆنه‌وه، هه‌ر سێ به‌ندكراوه‌كه له نامه‌یێك دا داویان له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه ڕێگه له بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌كانیان بگرن و یارمه‌تیان بده‌ن.