کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالس له‌ پاڵاوگه‌كانی پارس جنووبی

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالس له‌ پاڵاوگه‌كانی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالس شاغڵ له‌ ١٢ پاڵاوگه‌ی بووشێهر و عه‌سه‌لوویه،‌ بۆ چه‌نده‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالس خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و ئیمكاناتی ڕیفاهی هه‌روه‌ها، كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.