کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ چه‌ند نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هواز

مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ چه‌ند نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هواز 4

په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ڕازی و خۆمه‌ینی ئه‌هواز، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ خواسته‌كانیان مانیان گرت.

په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران ماوه‌ی دوو ساڵه‌ داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، ته‌یاركردنی به‌شه‌كانی ئۆرژانس له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات، په‌رداختی كارانه‌ و ئیزافه‌كاری هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم تا به‌ ئه‌مڕۆ وڵامی داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌. به‌و بۆنه‌وه‌، شه‌پۆلێك له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وی وڵات ده‌ستی پێكردووه‌ و كارناسانی حكوومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ده‌رمان له‌ ئێران هۆشدار ده‌ده‌ن.