ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی سه‌رماوه‌ز، به‌ندكراوانی سیاسی له ٢٥ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ چل و چواره‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام په‌یوه‌ست به كارزاری نا بۆ ئێعدام بوون و مانیان گرت.
به‌دوای په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌ی تازه‌ی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دژ به كۆماری ئیسلامی، به‌ندكراوانی سیاسی و دژبه‌رانی ئێعدام له به‌ندیخانه‌كانی ئێران و چالاكانی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ چل و چواره‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام په‌یوه‌ست به كارزاری نا بۆ سێداره بوون و له به‌یاننامه‌یه‌ك دا، وێڕای ئاماژه‌دان به ئاشكرابوونی فایلی ده‌نگی فه‌رمانی خامنه‌یی بۆ له‌سێداره‌دانی ٧٠ بۆ ٨٠ ناڕازی، داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد، قه‌ناعه‌ت به بڕیارنامه‌كان نه‌كه‌ن چوونكه ڕژیم بایه‌خیان پێ نادات، به‌و بۆنه‌وه داوای كاردانه‌وه‌ی جیدی و هه‌نگاوی كرده‌وه‌یی بۆ ڕاگرتنی سزای سێداره ده‌كه‌ن.