ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ژنانی تێكۆشه‌ری شاری سنه به بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر، ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به ژنان له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی توندووتیژی سیستماتیك كۆبوونه‌وه.
ژنانی به‌شدار له‌و چالاكییه له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌ی خۆیان دا ڕایانگه‌یاند: توندووتیژی دژ به ژنان دیارده‌یه‌كی ئاڵۆز و تێكه‌ڵ به تانوپۆی سیسته‌می سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و كولتوورییه و ژنانی په‌راوێزخراو له هه‌موو مافه‌كانیان بێبه‌ری و دهچۆسێندرێن. كۆماری ئیسلامی نموونه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی پیاوسالار و دژه ژنه كه بنه‌مای حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر سه‌ركوتی ژنان و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یه‌كان داناوه، له ماوه‌ی چوار ده‌یه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ڕژیمه، به هه‌زاران ژن، زیندانی، ئێعدام و ئه‌شكه‌نجه كراون. ژنانی تێكۆشه‌ر به تایبه‌ت ژنانی كورد، مانایه‌كی دیكه‌یان به به‌رخۆدان به‌خشیوه و هه‌رگیز كۆڵیان نه‌داوه. یه‌كێك له خراپترین جۆره‌كانی توندووتیژی دژ به ژنان، كوشتنی ژنان به بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووسه، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر مه‌زاری ژنانێك كۆبوونهیتهوه كه ناونیشانیان نییه و قوربانی ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالار بوون، لێره‌دا یادی هه‌موو قوربانیانی سه‌ركوت به‌رز ده‌نرخێنین ڕێز له خه‌بات و تێكۆشانی ژنانی به‌ندكراوی سیاسی وكوو وریشه مورادی، شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، په‌خشان عه‌زیزی، نه‌رگس محه‌ممه‌دی، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و هه‌موو ژنانی به‌ندكراو ده‌گرین و دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه كه به ته‌نها نیین و وێڕای پاڵپشتی كردنیان، درێژه به ڕێگا و ڕێبازتان ئه‌ده‌ین.