کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی فه‌ره‌یدوون سوڵتانی بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ

گواستنه‌وه‌ی فه‌ره‌یدوون سوڵتانی بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، فه‌ره‌یدوون سوڵتانی، شارومه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی تیكاب، پاش دوو بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.

فه‌ره‌یدوون سوڵتانی ڕۆژی هه‌ینی ٢ی سه‌رماوه‌ز، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و شارومه‌نده‌ پاش لێپرسینه‌وه‌ خوازیاری ئازادی به‌ دانانی وه‌سیقه‌ بووه‌، به‌ڵام دادستانی له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كه‌ی دژایه‌تی كردووه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاویه‌كی هه‌واڵ، ماوه‌ی به‌ندكرانی فه‌ره‌یدوون سوڵتانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگی دیكه‌ درێژ كراوه‌ته‌وه‌ و ناوبراو ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كراوه‌.