کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دیداری ئه‌ندامانی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحد له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی داوود ڕه‌زه‌وی

دیداری ئه‌ندامانی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحد له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران و خانه‌نشینكراوان سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی داوود ڕه‌زه‌وی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراویان كرد.

داوود ڕه‌زه‌وی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ندیكای شیركه‌ت واحد له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تی بێ بنه‌ما زیندانی كراوه‌ و وێڕای تووش بوون به‌ چه‌ند نه‌خۆشی، له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمانی بێبه‌ش كراوه‌. ڕۆژی هه‌ینی، ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیان و خانه‌نشینكراوانی تاران سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌یان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌ داوود ڕه‌زه‌وی و خێزانه‌كه‌ی دووپات كرده‌وه‌.