به‌پێی زانیارییه‌كان، داواكاری پێداچوونه‌وه به حوكمی سه‌پێندراو به‌سه‌ر ئیسماعیل گرامی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ڕه‌د كراوه‌ته‌وه.
ئیسماعیل گرامی له ڕێكه‌وتی ١٨ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٣، له‌لایه‌ن دادگای ٢ی تاوانه‌كانی تاران به تۆمه‌تی “تێكدای ئاسایشی گشتی له ڕێگه‌ی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی” به ٢٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی مه‌حكووم كرا و حوكمه‌كه‌ی له لقی ٣١ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران پشتڕاست كراوه‌ته‌وه. ناوبراو له په‌رونده‌یه‌كی دیكه به یه‌ك ساڵ زیندان سزا دراوه و ماوه‌ی ١٠٠ ڕۆژه له زیندانی ئێڤین به‌ند كراوه.