به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، نێگار ده‌باغی، مێرمنداڵی خه‌ڵكی ته‌ورێز و له ناڕازیانی شۆڕشی ژینا، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌وه.
دوو حه‌فته‌ی له‌مه‌وبه‌ر نێگار ده‌باغی له‌لایه‌ن لقی ١٠ی دادگای گشتی و ئینقلابی ته‌ورێزه‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر و به “تێكدانی بیر و ڕای گشتی”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” تۆمه‌تبار كرا‌وه. ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هۆكاری ڕفاندنی ئه‌و مێرمنداڵه‌یان، دانپێدانانی زۆره‌ملێ له گرتووخانه و فیلم و وێنه‌كانی نێو مۆبایله‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه.