کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ شیركه‌تی نه‌وت و گازی گه‌چساران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ شیركه‌تی نه‌وت و گازی گه‌چساران

كرێكارانی ئه‌ركان سالس، شاغڵ له‌ شیركه‌تی نه‌وت و گازی گه‌چساران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی سه‌رماوه‌ز، بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی په‌یمانكار، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، وه‌لانانی جیاوازی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.