کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی پێرسۆنێلی بێهداشت و ده‌رمانی شادگان له‌ خووزستان

كۆبوونه‌وه‌ی پێرسۆنێلی بێهداشت و ده‌رمانی شادگان له‌ خووزستان 4

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی سه‌رماوه‌ز، پێرسۆنێلی بێهداشت و ده‌رمانی شارستانی شادگان له‌ پارێزگای خووزستان دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازیان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی بێهداشتی شادگان خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێ ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، وه‌لانانی جیاوازی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.