به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له ناكاو دا، نرخی مه‌سره‌فی مانگانه‌ی به‌رقی به ڕێژه‌ی ٣٨ له سه‌د گران كردووه.
هه‌ر چه‌ند پێشتر وه‌زیری وزه‌ی ڕژیم ڕایگه‌یاندبوو كه ته‌نیا نرخی قه‌بزی ئه‌و كه‌سانه زیاد ده‌كرێت كه زیاتر له‌و ستاندارده‌ی ڕژیم دیاری كردووه مه‌سره‌ف ئه‌كه‌ن، به‌ڵام قه‌بزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری خه‌ڵك نیشان داوه كه نرخی به‌رق به ڕێژه‌ی ٣٨ له سه‌د بۆ هه‌موو شارومه‌ندانی ئێرانی زیاد كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خاوه‌ن كارگه و كارخانه‌كان به‌ده‌ست نرخی زۆری كاره‌باوه وه‌زاڵه هاتوون و ده‌ڵێن: به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری، دابه‌زینی ئاستی وه‌به‌رهێنان، گرانی نرخی ماده‌ی سه‌ره‌كی، گرانی و قه‌تعی به‌رده‌وامی به‌رق، له مایه‌پووچ بوون نزیك بوونه‌ته‌وه.