کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌ ژینگه‌ییه‌كانی كوردستان له‌ داڵاهوو

كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌ ژینگه‌ییه‌كانی كوردستان له‌ داڵاهوو 3

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، ڕێكخراوه‌ ژینگه‌ییه‌كانی چه‌ند شاری كوردستان له‌ شاری داڵاهووی سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان كۆبوونه‌وه‌ و دۆخی ژینگه‌ی كوردستانیان تاوتوێ كرد.

به‌پێی ڕاپۆردته‌كان، ڕێكخراوه‌ ژینگه‌پارێزییه‌كان له‌ شاره‌كانی كرماشان، سه‌قز، بانه، مه‌ریوان، كامیاران و سه‌رپولی زه‌هاو له‌و كۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌دا به‌شدار بوون و دۆخی ژینگه‌، چۆنیه‌تی پاراستنی سرووشت، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان، فه‌رهه‌نگسازی له‌ نێو كۆمه‌ڵگا و په‌یوه‌ندی و هاوكارییه‌كانیان تاوتوێ كردووه‌.