کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تێكدانی بەردی مه‌زاری موختار ئەحمەدی لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژیم لە مەریوان

تێكدانی بەردی مه‌زاری موختار ئەحمەدی لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژیم

بەکرێگیراوانی حکوومەت له‌ شاری مه‌ریوان، به‌ردی مه‌زاری “موختار ئه‌حمه‌دی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان له‌ گۆڕستانی دارسه‌یران تێك داوه‌.

موختار ئه‌حمه‌دی، كرێكاری وه‌رزی و ده‌ستفرۆشی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی خه‌ڵكی مه‌ریوان، له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا به‌ ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌كرێگیراوانی ڕژیم چوونه‌ته‌ سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ و وێڕای سڕینه‌وه‌ی وشه‌ی شه‌هید له‌سه‌ر به‌ردی مه‌زاره‌كه‌ی، هێمای شه‌هیدیشیان تێك داوه‌. كرده‌وه‌ی به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ت بووه‌ته‌ هۆی توڕه‌یی و نه‌فره‌تی خه‌ڵكی ئازادیخوازی مه‌ریوان و گه‌نجانی تێكۆشه‌ری ئه‌و شاره‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ تێكدانی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی ناتوانن ڕێگه‌ له‌ ڕووخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌تان بگرن. شۆڕشی ژینا درێژه‌ی هه‌یه‌.